سەرۆكی دەزگای مین لە رێگەی وێستگەنیوزەوە ئاماری قوربانیان بڵاودەكاتەوە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی كوردستان ئاماری قوربانیانی ئەمساڵی لە رێگەی وێستگەنیوزەوە بڵاوكردەوە.
جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "قوربانیانی مین و پاشماوەی جەنگی لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ 2026 ژمارەیان 7 هاوڵاتیە".
وتیشی، "لەو 7 قوربانیە دوو هاوڵاتیان گیانیان لەدەستداوە و پێنجیان برینداربوون و ئامارەكەش بە تەنها هی ئەمساڵە لە سەرەتای ساڵەوە تاوەكو 1-9-2006 لەخۆدەگرێت".
جەبار مستەفا، باسی لەوەشكرد بۆ وێستگەنیوز، "تاوەكو مانگی ئاب رووبەری 676647م دووجا لە خاكی هەرێمی كوردستان لە مین و پاشماوەی جەنگی پاككراوەتەوە".
ئاشكراشیكرد، "هەر لە زاخۆوە تاوەكو گەرمیان 200 كم لەخاكی هەرێمی كوردستان مین و پاشماوەی جەنگی تێدا ماوە و دەبێت پاكبكرێنەوە".
PM:12:06:01/09/2026
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت