نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كان بۆ وێستگه‌نیوز: پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه و ئه‌وقاف به‌حزبی كراوه
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح –
نوێنه‌رێكی زه‌رده‌شتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به حزبی كراوه، ده‌شڵێت: "خودی وه‌زیر هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووم".
ئاوات حوسامه‌دین نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی وت كه "به‌هیچ جۆرێك پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه و ته‌نها وه‌ك وێنه‌یه‌ك بوونی هه‌یه بۆ راگه‌یاندن".
وتیشی: "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان موجامه‌له‌ی ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌ن و پێكه‌وه ژیان نه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ماوه نه له هه‌رێمی كوردستان".
ئاوات حوسامه‌دین باسی له‌وه‌ش كرد كه "چه‌ند رۆژه فه‌توا له‌سه‌ر كوشتنی من دراوه نه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ رێكارێكیان نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ماوه‌ی 11 ساڵه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بێ وه‌زیره و حزب ده‌یبات به‌ڕێوه و كاری سیاسی و حزبی تێدا ده‌كرێت".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی زه‌رده‌شتییه‌كان راشیگه‌یاند كه "هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك كێشه‌ی هه‌بێت شتی بۆ دروست ده‌كه‌ن و كێشه‌كه‌ی قوڵتر ده‌كه‌نه‌وه و وه‌زیری ئه‌وقاف هه‌ڕه‌شه‌ی له پێكهاته‌كان كردووه و پێی راگه‌یاندووین ئه‌گه‌ر سیستمی ئێمه په‌یڕه‌و نه‌كه‌ن شتان بۆ دروست ده‌كه‌ین".
PM:08:43:31/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت