عه‌لی حه‌مه ساڵح: په‌رله‌مانتارێك به ئه‌ركی په‌رله‌مانتاری هه‌ڵنه‌سێت، په‌رله‌مانتار نییه
وێستگه‌نیوز
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه (هه‌ژماری من) پڕناكاته‌وه و با مووچه‌كه‌ی به یه‌كجاری رابگیرێت، داواكاریشه كۆی مووچه‌كانی بدرێته ده‌رزی و ده‌رمان بۆ منداڵانی توشبووی شێرپه‌نجه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی هه‌ڵوێست، له نووسراوێكدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له په‌رله‌مانی كوردستان نووسیویه‌تی:
*باوه‌ڕی منه (مووچه له به‌رامبه‌ر ئه‌رك و كاردایه"، به‌هۆی په‌كخستنی په‌رله‌مان من به ئه‌ركی خۆم هه‌ڵنه‌ستاوم.
*(7 مانگه) سه‌رباری ئه‌وه‌ی له به‌غداوه هاتووه، من مووچه‌كه‌م راگیراوه به بیانوونی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی (هه‌ژماری من).
*داواده‌كه‌م كۆی ئه‌و مووچانه‌م بدرێته ده‌رزی و ده‌رمان بۆ منداڵانی توشبووی شێرپه‌نجه.
*ئه‌مڕۆش دواواده‌بوو، من (هه‌ژماری من) پڕناكه‌مه‌وه كه‌واته: به‌یه‌كجاری مووچه‌كه‌م رابگیرێت.
*په‌رله‌مانتارێك به ئه‌ركی په‌رله‌مانتاری هه‌ڵنه‌سێت، په‌رله‌مانتار نییه.
PM:07:52:31/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت