كاوه عه‌لی: دادگاكانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بێده‌نگن
وێستگه‌نیوز –
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه له عێراق له 100 رۆژدا 505 ملیۆن دۆلار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌رێم 2.72 ملیار دۆلاری 2024 دیار نییه و دادگاكان بێده‌نگن، "هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار مێش میوانی نییه!".
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*505 ملیۆن دۆلار له 100 ڕۆژدا؛ شوێن و كه‌س نه‌ماوه ستایشی نه‌كات...!
*به‌ڵام له هه‌رێم 2.72 ملیار، دۆلار ته‌نها له یه‌ك ساڵ و ته‌نها له یه‌ك جۆر داهات، نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی؛ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك! و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار مێشێك میوانی نییه!
*سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌ڵێت له ته‌نها 100 ڕۆژی یه‌كه‌می حكومه‌ته‌كه‌ی توانراوه:
$160 ملیۆن دۆلار + 380 ملیار دینار + 402 كیلۆ زێڕ بۆ خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێندرێته‌وه؛ به‌های كۆی ئه‌مانه، به نرخی 1,320 دینار بۆ دۆلار و نرخی زێڕی ئه‌و كاته، نزیكه‌ی $505 ملیۆن دۆلاره.
*له هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها له ساڵی 2024، به‌پێی ئه‌و داتایه‌ی به‌رده‌سته ($2.720 ملیار دۆلار) پشكی هه‌رێم له فرۆشتنی نه‌وت بووه. به‌ڵام ئه‌م $2.720 ملیاره له ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی دارایی به «سفر» تۆمار كراوه!
*خۆ ئه‌گه‌ر داهاتی پاڵاوتنی نه‌وت -كه له‌و ساڵه‌دا زیاد له 23 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بووه،- كاره‌با، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، گرێبه‌سته‌كانی پڕۆژه‌كان و كۆمپانیاكان و ساڵی 2025 یش بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ژماره‌یه، قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته ملیاره‌ها دۆلار.
*بۆیه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌بێت خۆی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی بداته‌وه؛ به ئاشكرا، به به‌ڵگه و به ژماره: $2.720 ملیار دۆلاری ساڵی 2024 چی لێكراوه؟ له كوێ تۆمار كراوه؟ له كوێ خه‌رج كراوه؟ و بۆچی له خه‌زینه‌ی دارایی ئه‌و داهاته نادیاره؟
*له هه‌موو شوێنێك هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی (عه‌لی زه‌یدی ) ستایش ده‌كرێت؛ ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی هه‌رێمه‌وه! !! به‌ڕاستی، ئه‌گه‌ر پاره‌ی گه‌نده‌ڵی بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خه‌زینه‌ی گشتی، كارێكی گرنگ و پێویسته.جێگای ستایشه!
*به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نائومێدییه: بۆچی له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو دۆسیه و پرسیاره گه‌ورانه‌دا، دادگاكانی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داواكاری گشتی، چاودێری دارایی، هێشتا هه‌نگاوێكی جددی و دڵخۆشكه‌ر نه‌نراوه و نانێن؟
*خه‌ڵك ئێستا ته‌نها له گه‌نده‌ڵی ناڕه‌حه‌ت نین؛ خه‌ڵك له بێ‌ئه‌نجامبوونی (لێپرسینه‌وه و دۆسیه‌كان) بێزارترن.
*كاتێك هه‌موو جارێك دۆسیه‌یه‌كی نوێی گه‌نده‌ڵی ده‌خرێته‌ڕوو، به‌ڵام كه‌متر دادگایی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سامانی گشتی و لێپرسینه‌وه ده‌بینرێت، ئه‌وا بێ هیوایی به‌رامبه‌ر دادگا، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و یاسا خۆی ده‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له خودی گه‌نده‌ڵی،
*له گه‌نده‌ڵی خراپتر ئه‌وه‌یه خه‌ڵك باوه‌ڕیان به دادپه‌روه‌ری، لێپرسینه‌وه و یاسا له‌ده‌ست بده‌ن.
*عێراق له 100 ڕۆژدا $505 ملیۆن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه؛ ئه‌مه‌ش به‌راورد به $2.720 ملیار ته‌نها له داهاتی نه‌وتی ساڵی 2024 ـی هه‌رێم، ده‌كاته نزیكه‌ی 18.6%؛ واته كه‌متر له %20.
PM:06:52:31/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت