"لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلی میڵد هایبرێد درێژكرایه‌وه"
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گومركی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمی بڕیاری دا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی جۆری میڵد هایبرێد له 1ـی ئه‌یلوله‌وه تاوه‌كو 1ـی تشرینی دووه‌می 2026.
به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگ، ئه‌م بڕیاره نوێیه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری دارایی و ئابووری دراوه، به مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی پێشووی هاورده‌كردن، تا بازرگانان بتوانن له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا سوود له لێخۆشبوونه‌كه وه‌ربگرن.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگ له گشتاندنێكی فه‌رمیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرێد هاوشێوه‌ی فوول هایبرێد له باجی گومرگی نابه‌خشرێت و له كاتی هاورده‌كردنیاندا هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی ئاسایی و به‌پێی رێژه‌ی دیاریكراو كاری گومركییان به فه‌رمی بۆ ده‌كرێت.
PM:06:30:31/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت