لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە سەربازییەکان بەڕێوەچوو
وێستگەنیوز –
کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی لە سلێمانی بەڕێوەچوو؛ فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم پلانی نوێی هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا و یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵانی خەڵک و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی ئابی 2026، بە سەرپەرشتی جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی و سەربازی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین بڕیار و ڕاسپاردە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم تاوتوێ کران.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە تایبەت بوو بە بارودۆخی ئەمنی، هەریەک لە هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، فەریق ڕوکن عومەر ساڵح فەرماندەی هێزەکانی 70، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و دیار عومەر فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ئامادەبوون.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، بەشێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و پێشهاتە سەربازییەکانی سەر ئاستی ناوچەکە و هەرێمایەتی و بە وردی باسیان لەو هەڕەشە و مەترسیانە کرد کە ڕووبەڕووی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەبنەوە.
لەو چوارچێوەیەدا جەخت لە بەردەوامی و توندوتۆڵکردنی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان سەرجەم دەزگا ئەمنیی و سەربازییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باس لە هاریکاری بەردەوامی نێوان دەزگا هەواڵگرییەکان و هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا.
فەرماندە ئەمنییەکان دووپاتیانکردەوە کە پێویستە ئەو پەیوەندیانە فراوانتر بکرێن لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا.
PM:08:13:30/08/2026
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت