موجتەبا خامنەیی: ئەمریکا و ئیسرائیل دوژمنی سەرجەم جیهانی ئیسلامین
وێستگەنیوز-
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە پەیامێکیدا هۆشداری دەداتە وڵاتانی ناوچەکە و ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل نەک تەنیا دوژمنی ئێران، بەڵکو دوژمنی سەرجەم جیهانی ئیسلامین.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی ئابی 2026، بە بۆنەی هەفتەی یەکێتیی ئیسلامی کە ساڵانە لە ئێران بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەڕێوەدەچێت، موجتەبا خامنەیی پەیامێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا هاتووە: دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و ئیسرائیل تەنیا دوژمنی کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران و بەرەی گەورەی مقاوەمەی ئیسلامی نین، بەڵکو ئەوان دوژمنی هەموو ئیسلامن، لەوانەش گەلانی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقیا.
خامنەیی لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا دەڵێت: تەنانەت ئەو دەسەڵاتدارانەی کە زۆربەیان بە هاوکاری ئەمریکا و ئیسرائیل ئەژمار دەکرێن، لەم دوژمنایەتییە بەدەر نین، پێویستە دوژمنی ڕاستەقینەی خۆتان بناسن، لە پلانەکانیان تێبگەن و بەرەنگاریان ببنەوە.
ڕێبەری ئێران داوای لە وڵاتانی موسڵمان کرد یەکگرتوو بن و پێکەوە ڕووبەڕووی پلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ببنەوە، لەسەر ئاستی ناوخۆش، داوای لە ئێرانییەکان کرد یەکڕیزی خۆیان بپارێزن و ڕێگە نەدەن هیچ ناکۆکییەک لەنێوانیاندا دروست ببێت.
PM:05:45:30/08/2026
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت