لە هەولێر زاوایەک هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی خەزووری و خوشکی ژنەکەی دەکوژێت
وێستگەنیوز-
لە گەڕەکێکی شاری هەولێر، زاوایەک هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و خوشکی ژنەکەی کوشت، لە ئێستاشدا هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی ئابی 2026، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، لە گەڕەکی 99ـی زانکۆ لە شاری هەولێر، پیاوێک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خەزووری و خوشکی ژنەکەی کوشتووە.
ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
وتیشی، لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارین و دوای کەمێکی تر ڕاگەیەندراوێکی فەرمیمان لەسەر وردەکاری و هۆکاری ڕووداوەکە دەبێت.
PM:05:16:30/08/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت