وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن و رێنماییه‌كانی ساڵنامه‌ی خوێندنی زانكۆی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن و رێنماییه‌كانی ساڵنامه‌ی خوێندنی زانكۆی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له 1ی ئه‌یلولی 2026ه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له 30ی حوزه‌یرانی 2027 كۆتایی دێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) ساڵنامه‌ی خوێندنی زانكۆ له 2026/9/1 ده‌ست پێده‌كات و له 2027/6/30 كۆتایی دێت، به ڕێچكه‌ی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه:
1- له‌و زانكۆ/ كۆلێژ و په‌یمانگایانه‌ی كه سیستمی خوێندنی ساڵانه یان وه‌رزی په‌یره‌و ده‌كه‌ن، بۆ سیستمی خوێندنی ساڵانه ماوه‌ی خوێندن له (30) هه‌فته كه‌متر نه‌بێت و بۆ سیسته‌می خوێندنی وه‌رزی پێویسته بۆ هه‌ر وه‌رزێك ماوه‌ی خوێندنی له (15) هه‌فته كه‌متر نه‌بێت، ئه‌م ماوه‌یه‌ش ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه و پشوه‌كان ناگرێته‌وه.
2- له‌و زانكۆ/ كۆلێژ و په‌یمانگایانه‌ی كه پێواژۆی بۆلۆنیا په‌یره‌و ده‌كه‌ن پێویسته هه‌ر وه‌رزێكی خوێندن له (20) هه‌فته كه‌متر نه‌بێت، كه له لایه‌نی یه‌كه‌م (14) هه‌فته له‌هه‌ر وه‌رزێك بۆ پرۆسه‌ی خوێندن ته‌رخان بكرێت، هه‌فته‌كانی تر بۆ خوتۆماركردن و تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بێت، پاڵپشت به ماده‌ی (3) له ڕێبه‌ری جێبه‌جێكردنی پێواژۆی بۆلۆنیا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
3- له‌و زانكۆ/كۆلێژ و په‌یمانگایانه‌ی كه سیستمی خوێندنی (3) وه‌رزی په‌یره‌و ده‌كه‌ن، پێویسته ماوه‌ی هه‌ر وه‌رزێكی خوێندن له (13) هه‌فته كه‌متر نه‌بێت، كه لایه‌نی كه‌م (10) هه‌فته بۆ پرۆسه‌ی خوێندن ته‌رخانبكرێت، هه‌فته‌كانی تر بۆ خۆ تۆماركردن و تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بێت.
4- له‌و زانكۆ/ كۆلێژ و په‌یمانگایانه‌ی پێواژۆی بۆلۆنیا په‌یره‌و ده‌كه‌ن قوتابی و خوێندكار له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ئه‌كادیمی خوێندن دا بۆیان هه‌یه ته‌نها دوو هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌نجام بده‌ن.
PM:02:32:30/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت