کرمانج عزەت: نه پارتی بێ یه‌كێتی سه‌رده‌كه‌وێت، نه یه‌كێتیش به بێ پارتی
وێستگه‌نیوز -
کرمانج عزەت به‌رپرسی لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت بۆ وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند كه:
*ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراون بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت، خه‌ریكه بگه‌نه ئه‌وه‌ی كه رێگاكان لێكنزیك ببنه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێك كه ئه‌و چه‌قبه‌ستووییه كۆتایی پێبێت.
*ئومێدێك په‌یدابووه ئیشه‌ڵا له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی باش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی بكرێت.
*یه‌كێتی به سه‌نگی قورسایی ده‌زانین له‌ناو موعاده‌له‌كه‌دا.
*بڕوامان نییه كه‌سانی تر بتوانن سه‌نگی یه‌كێتی له دیدو روئیای پارتی سه‌نگینتر بكه‌ن.
*یه‌كێتی وه‌كو خۆی و رابردوو و پێگه‌كه‌ی پارتی زیاتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر بتوانێت نه‌تیجه‌یه‌كی باشتر بدات به یه‌كێتی.
*پارتی پێگه‌ی یه‌كێتی ده‌زانێت و ئه‌گه‌ر به‌و پێگه‌یه‌ی ئیش بكات كه‌می ناهێنێت.
*واقیعێك له كوردستان هه‌یه ده‌بێت هه‌مووان بیزانن نه پارتی بێ یه‌كێتی سه‌رده‌كه‌وێت، نه یه‌كێتیش به بێ پارتی سه‌رده‌كه‌وێت.
*پێكه‌وه‌یی ئه‌مڕۆ ئاسۆی سه‌ركه‌وتنی لێ دیاره.
*ره‌نگه شاسوار عه‌بدولواحید كه له سجن بووه هه‌وڵی دابێت له‌گه‌ڵ پارتی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێبكهێنێت.
پارتی واقیعه‌كه ده‌خوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئاقاره‌دا نه‌ڕوات و ئومێده‌واریشم یه‌كێتی ئه‌و واقیعه بخوێنێته‌وه و زیاتر لێكنزیك بین.
*گه‌شبینم تا كۆتایی ساڵ حكومه‌تی نوێی هه‌رێم پێكبێت و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێستا له گۆڕێدان، دڵخۆشكه‌رن.
/iframe>
PM:02:20:30/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت