واده‌ی دادگاییكردنی لاهور شێخ جه‌نگی و ده‌ستگیركراوانی لاله‌زار دیاریكرا
وێستگه‌نیوز -
دوای سێ مانگ له راگرتنی رێكاره یاساییه‌كان، واده‌ی دادگاییكردنی لاهور شێخ جه‌نگی و ده‌ستگیركراوانی لاله‌زار دیاریكرا و بڕیاره كۆتایی هه‌فته پرۆسه‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 30ـی ئابی 2026، دانا ته‌قیه‌ددین، ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌رانی لاهور شێخ جه‌نگی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند:
*ئه‌مڕۆ تیمه‌كه‌یان سه‌ردانی دادگای تاوانه‌كانی كردووه.
*به فه‌رمی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 3ـی ئه‌یلولی 2026، وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دادگاییكردنی لاهور شێخ جه‌نگی و ده‌ستگیركراوانی لاله‌زار دیاری كراوه.
*پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه پێشتر تێیدا راوه‌ستابوو.
*له رێكه‌وتی 31ـی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌مانه‌وه بۆ دادگا، پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاتی راگیرابوو.
*له دۆسیه‌ی ژماره 56ـدا 12 تۆمه‌ت ئاراسته‌ی ده‌ستگیركراوانی لاله‌زار كراوه.
*دادگاییكردنی لاهور شێخ جه‌نگی و هه‌ر 12 تۆمه‌تباره‌كه پێكه‌وه و له یه‌ك كاتدا له به‌رده‌م دادگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
*له سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌وه سه‌رجه‌م دادگاكان رێكاره‌كانیان راگرتبوو تاوه‌كو دادگای پێداچوونه‌وه بڕیار ده‌دات.
*ته‌نیا یه‌ك دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه نه‌بێت له كاره‌كانی به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ په‌كخرابوو.
*فشارێكی زۆر بۆ سه‌ر دادگای پێداچوونه‌وه هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه به نووسراوه‌كانه‌وه بنێرێت.
*دادوه‌رانی دادگای تیرۆر پابه‌ندی بڕیاره‌كانی سه‌رووی خۆیان نه‌ده‌بوون، ئه‌م دۆخه وای كرد ئه‌و دادوه‌رانه‌ی له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دادگای پێداچوونه‌وه دانراون هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و كاره‌كانیان رابگرن.
شه‌وی 22ـی ئابی 2025، له ده‌وروبه‌ری هۆتێل لاله‌زار له سلێمانی، شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی بافڵ تاڵه‌بانی و چه‌كدارانی سه‌ر به لاهور شێخ جه‌نگی روویدا.
له دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك كه چه‌ند كاتژمێرێكی خایاند، لاهور شێخ جه‌نگی و ده‌یان كه‌س له لایه‌نگرانی ده‌ستگیركران. له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا، چه‌ندین كه‌س له هه‌ردوولا كوژران و بریندار بوون.
PM:01:43:30/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت