رێكخراوی ئه‌ندازیارانی كوردستان داوای كۆتاییهێنان به ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له سه‌ندیكاكه‌یان ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
رێكخراوی ئه‌ندازیارانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی دووه‌می سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان له سنووری هه‌ولێر و رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنیدا ده‌گوزه‌رێت، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرایه بۆ بنه‌ما دیموكراسییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه پیشهیییهكان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكخراوی ئه‌ندازیارانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ژێر ناوی "په‌كخستنی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران دوای 26 ساڵ زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ كاری پیشه‌یی" بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*به نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌وه چاودێری دۆخی ئێستای كاری پیشه‌یی ده‌كه‌ین.
*ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی دووه‌می سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان له سنووری هه‌ولێر ده‌گوزه‌رێت، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرایه.
*به‌حزبیكردن و قۆرغكردنی بڕیاری سه‌ندیكایی، و په‌كخستنی ماوه‌ی یاسایی كۆنگره، مه‌ترسییه‌كی جددییه.
* بۆیه وه‌ك هه‌ڵوێستێكی ڕوون و به‌رپرسیارانه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه بنه‌ڕه‌تییانه ده‌كه‌ینه‌وه:
1-كۆتاییهێنان به ده‌ستێوه‌ردانی حزبی.
2-تێپه‌ڕبوونی 26 ساڵ به‌بێ به‌ستنی كۆنگره و په‌كخستنی مافه یاساییه‌كان، ته‌نها ئامرازن بۆ به‌لاڕێدابردنی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ندازیاران.
3-پرۆسه‌ی كۆنگره و كاری سه‌ندیكایی ده‌بێت به ته‌واوه‌تی له خزمه‌تی ماف و داكۆكیكردن له شایسته‌كان و ئیراده‌ی توێژی ئه‌ندازیاراندا بێت، نه‌ك پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.
4- دوای 26 ساڵ زۆرینه‌ی ئه‌ندازیاران چاوه‌ڕوانی نه‌مانی ئه‌م دۆخه پهكخراوهن، تا خاوه‌ندارێتی له پیشه‌كه‌یان بكه‌ن و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان دیاری بكه‌ن.
5- له ڕابردودا زۆر هه‌وڵماندا و ڕێگای په‌یوه‌ندی و یاساییمان گرته به‌ر كه سه‌ندیكایه‌كی سه‌رتاسه‌ری ئه‌ندازیاران دروست بكرێته‌وه، به‌ڵام به هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی و كوتله‌كاری به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشت.
6- چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه پیشه‌یییه ته‌نها به گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌فافیه‌ت ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
پەکخستنی کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیاران دوای ٢٦ ساڵ زەنگێکی مەترسیدارە بۆ کاری پیشەیی.
ئێمەی لە ڕێکخراوی ئەندازیارانی کوردستان، لە کاتێکدا بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێری دۆخی ئێستای کاری پیشەیی دەکەین، پێمان وایە ئەوەی لە پرۆسەی بەستنی کۆنگرەی دووەمی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان لە سنووری هەولێر و ڕێکارەکانی هەڵبژاردنیدا دەگوزەرێت، پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ بنەما دیموکراسییەکان و سەربەخۆیی دامەزراوە پیشەیییەکان.
بەحزبیكردن و قۆرغکردنی بڕیاری سەندیکایی، و پەکخستنی ماوەی یاسایی کۆنگرە بۆ ماوەی ٢٦ ساڵ، مەترسییەکی جددییە لەسەر پێگە و متمانەی توێژی ئەندازیاران، بۆیە وەک هەڵوێستێکی ڕوون و بەرپرسیارانە، جەخت لەسەر ئەم خاڵە بنەڕەتییانە دەکەینەوە.
کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی حزبی، قۆرغکردنی بڕیاری پیشەیی و بەحزبیكردنی ڕێکارەکانی سەندیکای ئەندازیاران ڕێگرە لە بەدیهێنانی دادپەروەری و خزمەتکردنی ڕاستەقینەی ئەندازیاران، و پێویستە دەستوەردانی حزبی لە هەموو ئەو پرۆسانەدا کۆتایی پێبهێنرێت کە پەیوەندییان بە ماف و چارەنووسی پیشەیی ئەندازیارانەوە هەیە.
تێپەڕبوونی ٢٦ ساڵ بەبێ بەستنی کۆنگرە و پەکخستنی مافە یاساییەکان، لەگەڵ ئەو میکانیزمە نادادپەروەرانەی لە بەڕێوەبردنی کاروباری سەندیکادا دروست کراون، تەنها ئامرازن بۆ بەلاڕێدابردنی دەنگی ڕاستەقینەی ئەندازیاران و بەرهەمهێنانی قەیرانی بەردەوام، کە ئەمەش پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی ڕیشەیی و یاسایی هەیە.
پرۆسەی کۆنگرە و کاری سەندیکایی دەبێت بە تەواوەتی لە خزمەتی ماف و داکۆکیکردن لە شایستەکان و ئیرادەی توێژی ئەندازیاراندا بێت، نەک پاراستنی بەرژەوەندی بەرتەسکی هێزە دەسەڵاتدارەکان.
ئەمڕۆ دوای ۲٦ ساڵ زۆرینەی ئەندازیاران چاوەڕوانی نەمانی ئەم دۆخە پەکخراوەن، تاوەکو لە ڕێگەی پێکهێنانی سەندیکایەکی سەرتاسەری و سەربەخۆوە، خاوەندارێتی لە پیشەکەیان بکەن و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان دیاری بکەن، بەڵام بە داخەوە جارێکی تر زەنگی دووبەرەکییەکی نوێ لە باشوری کوردستان سەری هەڵدا.
ئێمە لە ڕابردودا و بەشاهێدی و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپیشەکانمان لە ڕێکخراوە ئەندازیارییەکانی دەرەوەی دەسەڵات زۆر هەوڵماندا و ڕێگای پەیوەندی و یاساییمان گرتە بەر کە سەندیکایەکی سەرتاسەری ئەندازیاران دروست بکرێتەوەو ببێتە چەترێک، ئەندازیاران بە ماڵ و نوێنەری خۆیانی بزانن بەڵام بە هۆی دەستتێوەردانی سیاسی و کوتلەکاری بەئەنجام نەگەیشت.
چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە پیشەیییە تەنها بە گەڕانەوە بۆ شەفافیەت دەبێت، بە داخەوە جارێکی تر گوێبیستی پەرتەوازەیی زیاتر دەبین، لەبەرامبەر یەکنەگرتنی سەندیکاکانی، یەکێتی ئەندازیاران و سەندیکای ئەندازیارانی کوردستانە، داوا لە سەرجەم ئەندازیارە دڵسۆز و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکخراو و دەستەکانی ئەندازیاران دەکەین کە هەڵوێستی جددییان هەبێت لە پێناو ڕاستکردنەوەی ئەم ڕەوشەدا
ڕێکخراوی ئەندازیارانی کوردستان.
۳۰‌ی/ ئاب/٢٠٢٦
PM:12:35:30/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت