كاوه عه‌لی: ڕوونكردنه‌وه‌ی شوێنی داهات، خزمه‌ت به هه‌رێمه؛ نه‌ك تاڵانكردنی سامانی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی!
وێستگه‌نیوز –
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه له ساڵی 2024دا زیاتر له 114 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م هاتووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "داهاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت سفر بووه".
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له نووسراوێكدا:
*له ساڵی 2024دا، 114.006 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانی هه‌رێم به‌رهه‌م هاتووه و فرۆشراوه.
*كۆی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت $3.841 ملیار بووه: $1.122 ملیار پشكی كۆمپانیاكان بووه. $2.72 ملیار پشكی حكومه‌تی هه‌رێم بووه.
*واته نه‌وتی هه‌رێم به تێكڕا ، نزیكه‌ی $33.69 بۆ هه‌ر به‌رمیلێك فرۆشراوه، له كاتێكدا نرخی ناوه‌ندی Brent نزیكه‌ی $80.56 بووه. جیاوازییه‌كه نزیكه‌ی $46.87 بۆ هه‌ر به‌رمیل بووه.
*له هه‌مان ساڵدا، نه‌وتی عێراق به ناوه‌ندی $81.70 بۆ هه‌ر به‌رمیل فرۆشراوه.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی به نزیكه‌ی $5.34 ملیار كه‌متر له به‌هاكه‌ی به‌راورد به‌نرخی Brent فرۆشتووه، به‌ڵام هێشتا به‌و شێوه هه‌رزانه‌ش، $2.72 ملیار پشكی هه‌رێم هه‌بووه.
*به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له ڕاپۆرتی فه‌رمی خۆی مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه داهاتی نه‌وتی ساڵی 2024 سفر بووه،؟!.
*چۆن 114.006 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، كه به نرخی جیهانی به‌های نزیكه‌ی $9.184 ملیار بووه، وه به نرخی فرۆشتنی هه‌رێم $3.841 ملیار داهاتی هه‌بووه، به‌ڵام داهاتی نه‌وت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی سفر بێت؟
*كه داهاتی نه‌وت نه‌چووه‌ته خه‌زینه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئایا ئه‌و $2.72 ملیار دۆلاره‌ی پشكی هه‌رێم چی به‌سه‌رهاتووه و بۆچی له داهاتی نه‌وتی حكومه‌تدا وه‌ك داهات تۆمار نه‌كراوه؟ ئه‌مه جگه له داهاتی پاڵاوتن و داهاته‌كانی تر....
*دڵسۆزی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه نییه كه چاو بنوقێننیت له تاڵانی و ونبوونی داهاتی گشتی....وه هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ی هه‌بێت به پشتبه‌ستن به ژماره و ڕاپۆرتی فه‌رمی پرسیار بخاته‌ڕوو، نابێت به دوژمنایه‌تی، ناوزڕاندن و هێرشی ناڕه‌وا وه‌ڵامی بدرێته‌وه.
*شه‌فافیه‌ت و ڕوونكردنه‌وه‌ی شوێنی داهات، خزمه‌ت به هه‌رێمه؛ نه‌ك تاڵانكردنی سامانی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی !
*بێ گومان له عێراق له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا، زۆر زیاتر له هه‌رێم گه‌نده‌ڵی هه‌یه و به‌رده‌وامه، به‌ڵام نابێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، گه‌نده‌ڵی بێ سنووری عێراق بكه‌نه پاساو بۆ داپۆشینی گه‌نده‌ڵیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
AM:11:57:30/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت