عه‌لی حه‌مه ساڵح بۆ ده‌سه‌ڵاتداران: خۆتان باوه‌ڕ ده‌كه‌ن، داهاتی سلێمانی نزیكه‌ی 80٪ كه‌می كردبێت!
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی فراكسیۆنی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه داهاتی نه‌ختینه‌ی سلێمانی له‌م مانگه‌دا (37 ملیار) دینار بووه و نزیكه‌ی 80% كه‌میكردووه كه ته‌نیا قه‌رزی كاره‌با گه‌ڕاوه‌ته‌وه دوو هێنده‌ی ئه‌م بڕه زیاتره، له ده‌سه‌ڵاتدارانیش ده‌پرسێت: "خۆتان باوه‌ڕ به‌مه ده‌كه‌ن!".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی فراكسیۆنی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*هه‌ر به‌جدی خۆتان باوه‌ڕتان به‌مه هه‌یه!!!
*داهاتی نه‌ختینه‌ی سلێمانی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی له‌م مانگه‌دا (37 ملیار) دینار بوه!!! خۆتان باوه‌ڕ به‌مه ده‌كه‌ن!
*ئێ ته‌نیا قه‌رزی كاره‌با گه‌ڕاوه‌ته‌وه دوو هێنده‌ی ئه‌م بڕه زیاتره! داهاتی مانگانه‌ی كاره‌با(ڕوناكی) زیاتره!…
*پێشتر ته‌نیا داهاتی باشماخ و په‌روێزخان نزیكه‌ی دوو هێنده بوو! داهاتی پۆلیسی هاتوچۆ و باج زیاتر بوو له‌مه!! له‌و هه‌موو فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی دیكه بگه‌ڕێ!!
*ده‌ی ده‌كرێت داهاتی خه‌تی قاچاخ و سه‌رانه‌ی بازگه دوو هێنده‌ی ئه‌و داهاته بێت بۆ حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
*ده‌ی ده‌كرێت ئه‌و داهاته‌ی له غاز‌و به‌نزین و نه‌فتاو مهنفێستی سوته‌مه‌نی و سه‌رانه له تانكه‌ر و گۆڕه‌پان وه‌ریده‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ی داهاتی هه‌موو سلێمانی بێت، دینارێكی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی نه‌بێت!!
*هه‌ر خۆتان باوه‌ڕ ده‌كه‌ن، داهاتی سلێمانی نزیكه‌ی 80٪ كه‌می كردبێت!
AM:11:26:30/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت