كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری نمه باران له ناوچه‌ی جیا جیا هه‌یه و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی ئابی 2026 ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌ندێ ناوچه هه‌وری ته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ری نمه باران له ناوچه‌ی جیا جیا، هه‌ندێ ناوچه شاخاوییه سنووریه‌كان و به‌رزه‌كان ئه‌گه‌ری نمه باران و هه‌وره تریشقه‌ی هه‌یه له هه‌ندێ كاتدا، ئه‌مڕۆ خێرایی با له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان زیاد ده‌كات".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به (1-2) پله‌ی سیلیزی به به‌راورد به پله‌كانی دوێنێ. خێرایی با مامناوه‌ند (15 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و هه‌ندێ كات بۆ سه‌رووی (25) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا زیاد ده‌كات. ئاراسته‌ی با باكووری رۆژهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان (8 – 9) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ دووشه‌ممه 31- 8- 2026 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ئه‌نجامی كاریگه‌ری بارسته هه‌وایه‌كی فێنك".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به نزیكه‌ی (3-5)پله‌ی سیلیزی. خێرایی با مامناوه‌ند (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینین له‌نێوان (9 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر: 37 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 35 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 36 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه:38 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 38 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 36 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 37 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ:39 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان:42 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران:26 پله‌ی سیلیزی
AM:10:08:30/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت