سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان: هیچ رێككه‌وتنێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه نییه
وێستگه‌نیوز –
كه‌ناڵی حه‌ده‌سی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه هیچ رێككه‌وتنێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه نییه.
حه‌ده‌س له زاری سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كانیه‌وه كه ناوی ئاشكرانه‌كردوون، رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنی هاوكاری ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه له 30ی ئه‌یلول كۆتایی دێت و درێژ ناكرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن كه "هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ عێراق، به‌نده به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی حكومه‌ته‌كه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت و ئه‌نجامدانی چه‌ند ئه‌ركێكی تایبه‌ت"
هاوكات حه‌ده‌س له زاری سه‌رچاوه كوردییه‌كانیه‌وه كه ناوی نه‌بردوون، رایگه‌یاند كه "درێژنه‌كردنه‌وه‌ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن به مانای كۆتاییهاتنی هاوكارییه‌كان نییه".
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە رێککەوتنی ئێستای نێوان واشنتۆن و هەرێمی کوردستان بۆ هاوکارییە سەربازییەکان، لە رێکەوتی 30ی ئەیلوولی ئەمساڵدا کۆتایی پێ دێت.
پێشتر تۆڕی هه‌واڵی "BBC" بڵاویكرده‌وه کە ئیدارەی ترەمپ پلانی هەیە کۆتایی بە هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بهێنێت.
PM:08:35:29/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت