وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ وێستگه‌نیوز: گه‌یشتووینه به‌چه‌ند چاره‌سه‌رێك بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێم
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه گه‌یشتوونه به‌چه‌ند چاره‌سه‌رێك بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌لیم روكابی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی وت كه "ئێمه جیاوازی له‌نێوان هاوڵاتیانی پارێزگاكانی دیكه و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "وه‌زیری نه‌وت ئاماده‌یی خۆی ده‌بڕیوه سووته‌مه‌نی بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت: "وه‌زیری نه‌وت داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان راده‌ست بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".
باسی له‌وه‌شكرد بۆ وێستگه‌نیوز "به ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نه‌وت و غازی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاووتوێی ئه‌و بابه‌ته‌مان كردووه و گه‌یشتووینه به‌چه‌ند چاره‌سه‌رێك و هه‌موو لایه‌نه‌كان دیراسه‌ی ده‌كه‌ن".
PM:06:38:29/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت