ئاسایشی هه‌ولێر: ئه‌و تۆمه‌تباره‌مان ده‌ستگیركرد كه گێچه‌ڵی سێكسی به ئافره‌تێك كردبوو
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "گێچه‌ڵی سێكسی" كردبووه سه‌ر ئافره‌تێك له شاری هه‌ولێر.
ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*گرته‌ڤیدیۆیی ئافره‌تێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی ماتۆڕسواره‌وه، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر، گێچه‌ڵی سێكسیی به‌رامبه‌ر كرابوو.
*له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه، له‌لایه‌ن تیمی تاوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كمانه‌وه ده‌ست به به‌دواداچوون كرا.
*ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كه ئاشكرا كرا، به ناوی (ع. م. أ).
*دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، تۆمه‌تباری ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
*لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و زانیاریی زیاتر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
PM:05:19:29/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت