عه‌لی حه‌مه ساڵح وه‌ڵامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی فراكسیۆنی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له په‌رله‌مانی كوردستان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا وه‌ڵامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند:
*ئه‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێن 50 هه‌زار به‌رمیله‌كه راده‌ست ده‌كه‌ین، ده‌ڵێن پشكی هه‌رێم بكرێته 150 هه‌زار به‌رمیل و تێچووی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیان به 16 دۆلار داناوه كه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه.
*ئه‌مان نه‌وت له كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه وه‌رده‌گرن كه كێڵگه‌یه‌كی حازری عێراقه و له 2007ه‌وه كۆمپانیای كاری له‌سه‌ره و 10جار زیاتر كۆمپانیای كار پاره‌ی خۆی ده‌رهێناوه‌ته‌وه.
*تێچووی یه‌ك لیتری پاڵاوتنی نه‌وت به ستاندارد 22 دیناره. به‌رمیلێك 159 لیتره.
*به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین له كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه هه‌رگیز 7 دۆلاری تێناچێت كه تێچووی لیترێك 44 دینار ده‌كات به به‌رهه‌مهێنان و پاڵاوتنه‌وه. ئێوه به 700 دینار ده‌یده‌نه به‌نزینخانه‌كان واته هه‌ر ئه‌وه ملیارێك زیاتر ده‌كات.
*دوو ملیۆن لیتر گازوایلتان هه‌یه هه‌موو رۆژێك به دوو ملیار دینار دیفرۆشن.
*500 هه‌زار لیتر نه‌فتاتان هه‌یه هه‌موو رۆژێك به 210 ملیۆن دینار دیفرۆشن.
*600 هه‌زار لیتر كیرۆسینتان هه‌یه هه‌موو رۆژێك به 350 ملیۆن دینار دیفرۆشن.
*300 هه‌زار لیتر رۆنی مۆمتان هه‌یه هه‌موو رۆژێك به 110 ملیۆن دینار دیفرۆشن.
*1 ملیۆن لیتر فلۆیدتان هه‌یه هه‌موو رۆژێك به 130 ملیۆن دینار دیفرۆشن.
*هه‌موو رۆژێك پاره‌ی به‌رهه‌مهێنان و پاڵاوتن بۆ هه‌ردوو كۆمپانیای كار و لانازه كه به‌س به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی هه‌موو رۆژێك نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاره جگه له پاڵاوتنه‌كه‌ی كه هه‌موو رۆژێك نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دیناریان پێده‌درێت.
*ئه‌م پاره چی لێدێت؟ ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌ن جگه له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی دوو كۆمپانیای ده‌سه‌ڵاتدار هیچی كه نییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
PM:04:31:29/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت