وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆشداری ده‌داته ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه و داواكارییه‌كان ئاراسته ده‌كات
وێستگه‌نیوز
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوا له ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه ده‌كات وێنه و ڤیدیۆ سه‌ربازییه‌كانیان بۆ كه‌س نه‌نێرن و بیانپارێزن، داواكاریشه به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی و وشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكه‌ن و خۆیان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانان بپارێزن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی كورتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*له‌م ڕۆژانه‌دا، به‌شێك له په‌یج، ئه‌كاونت و كه‌سایه‌تیه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، داوا له ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه وێنه و ڤیدیۆی به‌شداریكردنیان له شه‌ڕه‌كاندا و به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه بۆ بنێرن.
*داوا ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی زانیارییه كه‌سی و گشتیه‌كان، ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له‌م بابه‌ته‌دا زۆر وشیار بن.
*به هیچ شێوه‌یه‌ك وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌ت به چالاكیه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌نێرن، به‌تایبه‌ت له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.
*به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی و وشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكه‌ن و خۆتان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانتان بپارێزن.
PM:02:31:28/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت