كاوه عه‌لی: وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر قسه ده‌كه‌ن!
وێستگه‌نیوز –
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به مه‌رجێك نرخی لیترێك به‌نزین ده‌كه‌ن به 450 دینار ، كه تێچووی لیترێك ته‌نها 43 دینار بێت...ده‌شڵێت: "وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر قسه ده‌كه‌ن!".
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له نووسراوێكدا:
*وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به مه‌رجێك نرخی لیترێك به‌نزین ده‌كه‌ن به 450 دینار ، كه تێچووی لیترێك ته‌نها 43 دینار بێت...
*وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر قسه ده‌كه‌ن!
*بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، وتی پێویسته به‌نزین وه‌ك هه‌موو شوێنه‌كانی تر بێت و ده‌كرێته 450 دینار بۆ هه‌ر لیترێك؛ به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گرێبه‌سته‌كان، به‌دوایدا وتی ئه‌مه به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر به‌غدا تێچووی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی $16 بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌رێم و ا دابینكردنی نه‌وت بۆ هه‌رێم بگاته 140 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێك.
*له كاتێكدا پێشتر وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان باسی له $14 بۆ هه‌ر به‌رمیلێك كرد نه‌ك $16.
*به كورتی، قسه‌كانی وه‌زیر و به‌ڕێوبه‌ری گشتی، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه به‌نزین ده‌توانرێت بكرێته 450 دینار، به مه‌رجێك هه‌رێم هیچ تێچووی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت نه‌دات و ته‌نها تێچووی پاڵاوتن له‌سه‌ر هه‌رێم بێت و هیچ داهاتێكی نه بۆ حكومه‌ت بێت نه خه‌ڵكیش سوودی لێ ببینن.
*به پێی حساباتی پێشووی دیلۆیت پاڵاوتن حساب بكرێت نزیكه‌ی 43 دیناری تێده‌چێت.
*به قسه‌ی وه‌زیر تێچووی پاڵاوتن 7.5 $ه ، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك: واته ئه‌و كاته تێچووی لیترێك سووته‌مه‌نی نزیكه‌ی 70 دینار ده‌بێت.
*ئه‌گه‌ر به‌غداد $16 بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بگه‌ڕێنێته‌وه و هه‌رێم 140 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێك وه‌ربگرێت:
140,000 × $16 = $2.24 ملیۆن دۆلار ڕۆژانه.
*كه‌واته ئه‌یانه‌وێت كاتێك نرخی لیترێك بكه‌نه 450 دینار، تێچووی لیترێك له نێوان 43 بۆ 70 دینار بێت...
PM:02:10:28/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت