ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ ئەوانەی ناوی خۆیان بۆ حەج نووسیوە؛ مافتان دەفەوتێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بەپەلە ئاڕاستەی ئەو هاووڵاتیانە دەکات کە بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ ناوی خۆیان تۆمار کردووە و کەم و کوڕی لە فۆرمەکانیاندا هەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، زیاتر لە 1600 کەس لە ڕێگەی نامەوە ئاگادار کراونەتەوە کە فۆرمەکانیان هەڵە یان کەم و کوڕی تێدایە و پێویستە چاکی بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو هاووڵاتیانە نامەکانیان نەکردووەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکیان ئەنجام نەداوە.

حەج و عومرەی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەرچی زووە لە ڕێگەی ئەکاونتەکانیان یان هەژماری "KRDPass" سەیری فۆرمەکانیان بکەنەوە بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی نامەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ چووە یان نا.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر کەسێک نامەی بۆ گەڕابێتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کەم و کوڕی فۆرمەکەی چاک نەکات، ناوی ناچێتە ناو تیروپشکەوە و مافی بەشداریکردنی لە حەجی ئەمساڵ دەفەوتێت.


PM:07:17:27/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو