یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە دەچێتە ناو وەزارەتی ناوخۆی سووریا
وێستگەنیوز –
یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە ئامادەیی خۆی نیشاندا وەک هێزێکی تایبەت و ڕێکخراو بچێتە ناو پێکهاتەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی سووریا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی ئابی 2026، فەرماندەیی گشتیی یەپەژە وردەکاریی کۆبوونەوەیەکی گرنگی شاندەکەیانی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە دیمەشق ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ ئەوەی یەپەژە ببێتە بەشێکی فەرمی لە دامەزراوە ئەمنییەکانی وڵات.
ئەم بڕیارە کە وەک وەرچەرخانێکی سیاسی و سەربازی دەبینرێت، لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی 29ـی کانوونی دووەمی 2026ـی نێوان هەسەدە و دیمەشق دێت.
یەپەژە جەختی کردووەتەوە لەوەی کۆبوونەوەکان لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوون و گفتوگۆکان بۆ کۆتاییهێنان بە پڕۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکە بەردەوام دەبن.
یەپەژە کە لە ساڵی 2013 دامەزراوە و بەشدارییەکی سەرەکی لە تێکشکاندنی داعشدا هەبووە، ئێستا دوای 13 ساڵ لە شەڕ و ململانێ، هەوڵدەدات پێگەیەکی یاسایی و فەرمی لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا بەدەستبهێنێت.
PM:06:33:27/08/2026
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت