لە زاخۆ باوکێک بەبێ ئاگا کوڕە بچووکەکەی خۆی شێلا و گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز –
لە قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی زاخۆ، باوکێک لە کاتی هێنانەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لە حەوشەی ماڵەکەیاندا، بەبێ ئاگا کوڕە بچووکەکەی خۆی دەشێلێت و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی ئابی 2026، لە قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا و بەهۆیەوە منداڵێک بووە قوربانی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕووداوەکە ئەو کاتە بووە کە باوکێک ویستوویەتی ئۆتۆمبێلەکەی لە حەوشەی ماڵەکەی خۆیان بهێنێتە دەرەوە، بەڵام بێ ئاگا بووە لەوەی کوڕە بچووکەکەی لە پشت ئۆتۆمبێلەکەیە و شێلاویەتی.
لەو بارەیەوە، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ ڕایگەیاند: کاتێک منداڵەکە گەیەندراوەتە فریاکەوتنی زاخۆ، پزیشکەکان هەوڵێکی زۆریان داوە ژیانی بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
PM:05:53:27/08/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت