کەشناسی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز –

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و مژدەی دابەزینی پلەکانی گەرما بە هاوڵاتییان دەدات.


بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی ئابی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 2 بۆ 4 پلە دادەبەزن، خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی 28ـی ئابی 2026، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، بەڵام لە هەندێک ناوچە، بەتایبەت لە گەرمیان، دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر: ئەمڕۆ 40، سبەی 39 پلە
سلێمانی: ئەمڕۆ 39، سبەی 38 پلە
دهۆک: ئەمڕۆ 39، سبەی 39 پلە
گەرمیان: ئەمڕۆ 45، سبەی 42 پلە
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 41، سبەی 40 پلە
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 41، سبەی 40 پلە
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 32، سبەی 30 پلە


PM:05:47:27/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو