وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌رباره‌ی كۆتایی پێهێنانی ئه‌ركی هه‌سه‌ده: كاتی ده‌ستخۆشییه، نه‌ك ڕه‌خنه‌گرتن
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ده‌رباره‌ی كۆتایی پێهێنانی ئه‌ركی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نراوه، دروستترینی ئه‌م قۆناغه‌یه و خۆزگه هه‌ر له سه‌ره‌تای رزگاربوونی سووریاوه بنرایه، ده‌شڵێت: "كاتی ده‌ستخۆشییه، نه‌ك ره‌خنه‌گرتن".
محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "كاتی ده‌ستخۆشییه، نه‌ك ڕه‌خنه‌گرتن"، نووسیویه‌تی:
*ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نراوه، دروستترینی ئه‌م قۆناغه‌یه. به دیدی ئێمه، خۆزگه هه‌ر له سه‌ره‌تای رزگاربوونی سووریاوه بنرایه تا ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ش نه‌درایه.
*به هه‌ر حال، بڕیاری دروست له رێگه‌ی تێگه‌یشتن له واقیعی سیاسی، خوێندنه‌وه‌ی باشی مێژوو و دۆخی ناوچه‌كه، تێگه‌یشتنی ته‌واو له ناوه‌نده‌كانی بڕیار (دۆسته‌كان)، و دیاریكردنی ئامانجه درێژخایه‌نه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌ته‌كان ده‌درێت.
*سیاسه‌ت به لۆژیك و شیكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت، نه‌ك به هه‌ڵچوونی سۆزداریی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان!
*بۆ ئه‌م قۆناغه، هه‌ر هه‌نگاوێكی ڕاست بۆ خزمه‌تكردن به كوردانی پارچه‌كانی تر، جێی ده‌ستخۆشی و پشتیوانییه، نه‌ك لۆمه و ڕه‌خنه‌گرتن.
*پێرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له كوردانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌م و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی زیاتر و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان بۆ ده‌خوازم، به‌و هیوایه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی شام، ئیسلام بكه‌نه بنه‌مای مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ برایانی كوردیاندا وبه‌رده‌وام بن له هه‌ڵگرتنی سته‌مه‌كانی ده‌یان ساڵه‌ی سه‌ر میلله‌تی كورد له‌و وڵاته.
PM:03:07:26/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت