كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی ئابی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە کات و شوێنی جیا جیادا".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماره‌كانی دوێنێ. خێرایی با مامناوه‌ند (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین له‌نێوان (8 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 27- 8- 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کاریگەری بارستەهەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان کە پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بە چەند پلەیەک".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزمتر ده‌بێته‌وه به (2-4) پله‌ی سیلیزی به‌راوورد به تۆماره‌كانی ئه‌مرۆ. خێرایی با مامناوه‌ند (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین له‌نێوان (8 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:42 پلەی سیلیزی
گەرمیان:44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:31 پلەی سیلیزی
AM:10:37:26/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت