مەزڵوم عەبدی: ئەرکی هه‌سه‌ده کۆتایی هات
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌زڵوم عه‌بدی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئیداره‌ی خۆسه‌ر و پێكهاته سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی راگه‌یاند.
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده له كۆشكی گه‌لی دیمه‌شقه‌وه لێدوانێكی دا و رایگه‌یاند:
*ئه‌مڕۆ له ساتێكی مێژوویی‌دا لاپه‌ڕه‌یه‌كی گرنگ له مێژووی سوریا هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه و ده‌ست به كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ین كه ناونیشانه‌كه‌ی ئاشتی، سه‌قامگیری و بونیادنانه‌وه‌ی نیشتمانه.
*له‌و كاته‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) دامه‌زراون، شه‌ڕڤانانی به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یان له یه‌كێك له سه‌ختترین قۆناخه‌كانی مێژووی سوریادا گرته ئه‌ستۆ.
*ئه‌وان زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كانی سوریایان سه‌ره‌تا له ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و پاشانیش له تیرۆری داعش رزگار كرد.
*له ماوه‌ی ئه‌م جه‌نگانه‌دا، شه‌ڕڤانانی كچ و كوڕمان به‌نرخترین شتی خۆیان پێشكێش كرد؛ ئه‌وان گیانی خۆیان فیدا كرد و هه‌زاران شه‌هیدمان دا له‌پێناو دابینكردنی پاشه‌ڕۆژێكی ئارام بۆ منداڵانی سوریا.
*ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و وڵات چووه‌ته قۆناخێكی نوێوه كه ناونیشانه‌كه‌ی ئاشتی و به‌شداریكردنه له بونیادنانه‌وه‌ی سوریای نوێ‌دا.
*دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك (شه‌رع) و ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانمان له‌ناو لیواكانی سوپای سوریا، ئه‌مڕۆ كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌ك هێزێكی سه‌ربازیی سه‌ربه‌خۆ راده‌گه‌یه‌نین.
*یادی شه‌هیدانمان له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ڵده‌گرین و قوربانییه‌كانیان له ناخماندا ده‌پارێزین، چونكه ئه‌وان له‌پێناو جه‌نگدا شه‌ڕیان نه‌كرد، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه جه‌نگان تاوه‌كو رۆژێك بێت سورییه‌كان چیتر پێویستیان به شه‌ڕ نه‌بێت.
*ده‌مانه‌وێت ئه‌م رۆژه ببێته سه‌ره‌تای گواستنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگه‌وه بۆ مه‌یدانه‌كانی بنیاتنان، له سه‌رده‌می چه‌كه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئاشتی، و له قۆناخی به‌رگری له سوریاوه بۆ قۆناغی بونیادنانی سوریا.
*مافی خوێندن به زمانی كوردی یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و مافانه‌ی كه گه‌لی كوردمان ده‌یان ساڵه هه‌وڵی بۆ ده‌دات، سه‌رۆك له چه‌ندین بۆنه‌دا جه‌ختی له پاراستنی ئه‌م مافه كردووه‌ته‌وه.
*هه‌ڵوێستێكی كراوه‌مان لێ به‌دی كرد سه‌باره‌ت به مافی خوێندن به زمانی دایك و په‌ره‌پێدانی بڕیاری ئێستا له داهاتوودا.
*كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره له‌م ساڵه‌دا ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له داهاتوویه‌كی نزیكدا بناغه‌ی زیاتری له‌سه‌ر دابنێین.
*ئه‌و سوریایه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت بنیاتی بنێین، سوریایهكه بۆ هه‌موو گه‌ل و پێكهاته‌كانی له عه‌ره‌ب، كورد، سریانی، ئاشووری، توركمان و هتد.
*سوریایه‌كی یه‌كگرتوو و ئارام كه ماف و كه‌رامه‌تی هه‌موو هاووڵاتییانی بپارێزێت و پاشه‌ڕۆژێكی باشتر بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو دابین بكات.
PM:09:13:25/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت