لاڤه حیكمه‌ت: سزادانی جوتیاره كورده‌كه، دادگاییكردنی ناسنامه‌ی كوردبوونه له گوندی شه‌ناغه!
وێستگه‌نیوز -
سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێتی ژنانی كوردستان رایگه‌یاند كه سزادانی محه‌مه‌د ئه‌مین جوتیاره كورده‌كه‌ی كه‌ركوك، سزادانی ته‌نیا جووتیارێك نییه؛ به‌ڵكوو دادگاییكردنی ناسنامه‌ی كوردبوونه له گوندی شه‌ناغه!، ده‌شڵێت: "وه‌ستان به‌رامبه‌ر ته‌عریب ئه‌ركی هه‌موومانه".
لاڤه حیكمه‌ت سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێتی ژنانی كوردستانی سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
*ئه‌مڕۆ سه‌ردانی گوندی شه‌ناغه‌مان كرد و له‌نزیكه‌وه چاومان به برای به‌ڕێز و به‌هه‌ڵوێست، كاك محه‌ممه‌د ئه‌مین كه‌وت.
*پشتگیری و پێزانینی خۆمان دووپاتكرده‌وه بۆ كاك محه‌مه‌د و هه‌موو كوردانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه ڕۆژانه به‌رگری شه‌ره‌فمه‌ندانه له كوردستانی بوونی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
*سزادانی كاك محه‌مه‌د ئه‌مین، سزادانی ته‌نیا جووتیارێك نییه؛ به‌ڵكوو دادگاییكردنی ناسنامه‌ی كوردبوونه له گوندی شه‌ناغه!
*ئه‌م بڕیاره، ئه‌ڵقه‌یه‌كی تری زنجیره‌ی ته‌عریب و هه‌وڵێكی ئاشكرایه بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان.
*له‌گه‌ڵ كاك محه‌مه‌د و هه‌موو كوردپه‌روه‌رێك له پێشه‌وه‌ی ڕیزی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌وه‌ستین.
PM:06:06:24/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت