كاوه عه‌بدولقادر: ده‌بێت نرخی به‌نزین له هه‌رێم هاوشێوه‌ی شاره‌كانی عێراق بێت
وێستگه‌نیوز -
كاوه عه‌بدولقادر ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا:
*رۆژی چوارشه‌ممه لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و 50 هه‌زار به‌رمیله‌ی رۆژانه ده‌درێته هه‌رێم، له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان كۆده‌بینه‌وه.
*رۆژی پێنجشه‌ممه وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان دێته په‌رله‌مانی عێراق و له‌گه‌ڵیان كۆده‌بینه‌وه.
*سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه‌یه‌ی ئاماده‌م كردووه و 105 ئیمزام بۆ كۆكردووه‌ته‌وه، هه‌موو رێكارهكانم ته‌واو كردووه.
*ئهمڕۆچوومه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ببینم، به‌ڵام له‌وێ نه‌بوو.
*چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م چوارشه‌ممه دووباره پێشكه‌شی بكه‌ینه‌وه تا بخرێته به‌رنامه‌ی كار و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ببێته بڕیاری په‌رله‌مانی كه حكومه‌تی عێراق پابه‌ند بكرێت به دابینكردنی به‌نزینی 450 دیناری بۆ هه‌رێم له‌جیاتی ئه‌و 50 هه‌زار به‌رمیله‌ی رۆژانه ده‌درێته هه‌رێم.
*ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه ده‌بێت نرخی لیترێك به‌نزین له هه‌رێم بكرێته 450 دینار هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تری عێراق.
PM:05:48:24/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت