شاره‌وانی سلێمانی هاوڵاتیان له به‌ربه‌ستكردنی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران ده‌كاته‌وه كه به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی جووڵه‌ی هاتووچۆ، كاركردنی خێرا له یه‌كتربڕی شه‌وكه‌ت حاجی موشیر و چاره‌سه‌ركردنی تۆڕێكی ئاوه‌ڕۆ له‌و سنووره‌دا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی سلێمانی، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه 25ـی ئاب، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی شه‌قامی سه‌ره‌كیی نێوان ته‌لاری هونه‌ر و باخچه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی بۆ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیارییه‌وه بۆ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌ربه‌ست ده‌كرێت.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی داواكاره هاوڵاتییان و شۆفێران هاوكار و هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كانیان بن و بۆ گه‌یشتن به گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شه‌قامی خوار ته‌لاری هونه‌ر وه‌ك ڕێگای جێگره‌وه به‌كاربهێنن.
راشیگه‌یانووه كه بۆ چوونیش له گه‌ڕه‌كی به‌ختیارییه‌وه به‌ره‌و شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود ئه‌و شه‌قامه جێگره‌وه‌یه به‌كاربهێنن كه له هێڵكاریی نه‌خشه‌كه‌دا دیاری كراوه، تاوه‌كو كار و چاكسازییه‌كان له سنووره‌كه‌دا به‌كۆتا ده‌گات.
PM:06:51:23/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت