کتێبە فیکرییەکانی مەریوان وریا قانع پڕفڕۆشترینی کتێبەکانی دەزگای سەردەمە
وێستگەنیوز ـ
لە خولی یەکەمی پێشانگای کتێبی کوردی لە شاری سلێمانی، کتێبە فیکرییەکانی نووسەر و بیرمەند مەریوان وریا قانع وەک پڕفرۆشترین بەرهەمەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ماونەتەوە و خواستێکی زۆریان لەسەرە.
ئەمڕۆ شەممە، 22ـی ئابی 2026، پەیامنێری وێستگەنیوز لە بەدواداچوونێکدا لە خانەی دەزگای سەردەم لەنێو پێشانگای کتێبی کوردی ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای ئەوەی هەندێک لە کتێبەکانی د. مەریوان وریا قانع ماوەی نزیکەی 4 ساڵە بڵاوکراونەتەوە، بەڵام هێشتا لە لوتکەی خواستی خوێنەراندان.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، کتێبەکانی وەک فیکری ڕادیکاڵ کە 4 ساڵ پێش ئێستا بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ کتێبی بەهەشتی ئیجباری کە 3 ساڵ لەمەوبەر چاپکراوە و تا ئێستا 2 جار لەلایەن سەردەمەوە چاپکراوەتەوە، لە ڕیزی پێشەوەی پڕفرۆشترینەکاندان.
هاوکات کتێبەکانی دین و دنیا کە گەیشتووەتە چاپی 5 و کتێب و دنیا لە چاپی 4ـەمدایە، زۆرترین فرۆشیان لەنێو پێشانگاکەدا تۆمار کردووە.
مانەوەی ئەم کتێبانە لە لوتکەی لیستی پڕفرۆشترینەکان، ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی خواستی خوێنەران لەسەر ئەو بابەتە فیکرییانەی لەو بەرهەمانەدا باس کراون.
PM:11:13:22/08/2026
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت