جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ وێستگەنیوز: لە سبەینێوە ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن زیاد دەکرێت


وێستگەنیوز ـ هەڵبەست ئیبراهیم

جێگری پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ وێستگەنیوز چەند زانیارییەکی نوێی لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، کار بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەر بەنزینخانەکان دەکرێت و پێویستە شۆفێران کارتی سووتەمەنی بەکاربهێنن.


هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند: بڕیاری پێدانی بەنزینی 750 دیناری بڕیارێکی گشتییە و هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە سبەینێوە پلانمان هەیە لە 33 بۆ 35 بەنزینخانەدا بەنزینی 750 دیناری دابەش بکرێت.

سەبارەت بە ڕێکارەکانی وەرگرتنی بەنزینەکە، ناوبراو ڕایگەیاند، پێویستە شۆفێران سوود لە "کارتی سووتەمەنی" وەربگرن بۆ وەرگرتنی بەشە بەنزینەکەیان.

جێگری پارێزگاری هەولێر جەختی لەوەش کردەوە، تا ئێستا بەکارهێنانی کارت باشترین پلان بووە، چونکە وا دەکات بەنزین بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەموو شۆفێراندا دابەش ببێت و هەر شۆفێرە و بەشە سوتەمەنی خۆی بەبێ کێشە پێ بگات.


PM:10:50:22/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو