سیپان حەمۆ: ئیسرائیل دەیەوێت ڕێگری لە ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق بکات
وێستگەنیوز-
سیپان حەمۆ، جێگری وەزیری بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، تەلئەبیب هەوڵدەدات ڕێگری لە نزیکبوونەوەی کورد و دەوڵەتی سووریا بکات.
سیپان حەمۆ فەرماندەی پێشووی یەپەگە و هەسەدە کە لە ئێستادا جێگری وەزیری بەرگریی سووریایە ڕایگەیاند، هەندێک هێز، کە لە سەرووی هەموویانەوە ئیسرائیلە، هەوڵدەدەن ئەم پرۆسەیە تێکبدەن و ئاژاوە بنێنەوە.
وتیشی: ئێمە قورسترین قۆناغمان تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا ئاستەنگییەکان لەبەردەمماندا ماون.
سیپان حەمۆ جەختی کردەوە لەوەی دیمەشق ئێستا پایتەختی هاوبەشی هەموومانە.
سەبارەت بە بەکارهێنانی کورد لە ململانێکاندا، وتی: ئەو لایەنانەی دەیانویست کورد وەک ئامرازێکی سەربازی بۆ پلانە ناوچەییەکانی دیکە بەکاربهێنن 'دۆڕان'، لە کاتێکدا تورک، عەرەب و کورد هەموویان پێکەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
PM:04:21:22/08/2026
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت