غالب محەمەد بۆ وێستگەنیوز: هاوڵاتیان پارەیەكی زۆریان لە بانكەكانی هەرێمی كوردستانە و پێیان نادرێتەوە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێی وایە بانكەكانی هەرێمی كوردستان هیچ گەرنتیەكیان نییە، تاوەكو هاونیشتیمانیان پارەی تێدا هەڵبگرن.
غالب محەمەد عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە هەرێمی كوردستان بانكێكیان درووستكردووە بەناوی بانكی نیشتیمانی و گرنگیشە بانكی نیشتیمانی هەبێت ئەگەر پەيوەیست بێت بە عێراقەوە".
وتیشی، "بەڵام ناكرێت بە زۆر هاوڵاتیانی هەرێم ناچار بكرێن پارەكانی خۆیان بخەنە ناو ئەو بانكەوە و ئەگەر دەفتەرێك دۆلار زیاتریان هەبێت لەماڵەوە دەستی بەسەردا دەگرن و ئەمەش جۆرێكە لە پارە دزین و پارە كۆكردنەوە لە خەڵك".
دووپاتیشیكردەوە، "خەڵك پارەیەكی زۆری لە بانكەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە و پێیان نادرێتەوە و رەسیدەكانیان داخراوە و پارەكانیان پێ نادەن".
ئەو پەرلەمانتارە بۆ وێستگەنیوز باسی لەوەشكرد، "هەر پارەیەك بخەیتە ناو بانكەكانی هەرێمەوە هیچ گەرەنتیەكی نییە و بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە ئەو مووچەكەتی دزیوە چۆن پارەی بانكەكەت نابات".
غالب محەمەد عەلی رایگەیاندبوو، بانکێک لە هەرێم دروست دەکرێت و دەڵێن: یەک دەفتەر زیاتر لە ماڵەکەت بێت وەک پارەی دزی حسابی بۆ دەکرێت!
دەشڵێت، "ئێوە مووچەکانیان ئەدزن، ئیتر پارەی خەڵک بخرێتە بانکەوە نادزرێت؟!بڕۆن ماڵە بەرپرسەکان بگەڕێن هەزاران دەفتەر دۆلاری دزی لێیە واز لە خەڵک بێنن".
PM:03:12:22/08/2026
ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت