دژه‌تیرۆر: هه‌میشه مه‌چه‌كێكی پۆڵاین ده‌بین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌یاساده‌رچووان و پیلانگێڕان
وێستگه‌نیوز-
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر له ساڵیادی رووداوه‌كانی لاله‌زاردا ده‌ڵێت: "ساڵێك به‌ر له ئێستا هاوسه‌نگه‌رمان (ئاری شێخ سعاد تاڵه‌بانی) بووه قوربانی ده‌ستی تاوانباران"، راشیگه‌یاند كه "هه‌میشه مه‌چه‌كێكی پۆڵاین ده‌بین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌یاساده‌رچووان و پیلانگێڕان".
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر له ساڵیادی رووداوه‌كانی لاله‌زاردا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه:
• ساڵێك به‌ر له ئێستا له‌كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگا بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له یاساده‌رچوو، هاوڕێ و برا و هاوسه‌نگه‌رمان (ئاری شێخ سعاد تاڵه‌بانی) گه‌یشته پله‌ی شه‌هاده‌ت و بووه قوربانی ده‌ستی تاوانباران
• شه‌هید ئاری پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و نه‌به‌رد و كارامه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر بوو، كه له‌ده‌ستدانی برینێكی قووڵی له هزر و یادی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ر و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دروستكرد.
• دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه دژه‌تیرۆر هه‌میشه مه‌چه‌كێكی پۆڵاین ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له‌یاساده‌رچووان و پیلانگێڕان.
PM:02:06:22/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت