خاوەن مۆلیدە تا 160 کاتژمێر کارەبا نەدات، بۆی نییە پارە وەربگرێت


وێستگەنیوز-

دوای بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێک لەبارەی وەرگرتنی پارەی مۆلیدە بەبێ رێنمایی لە هەندێک گەڕەکی هەولێر، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان هۆشداری توند دەداتە خاوەن مۆلیدەکان.


خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ وێستگەنیوز رایگەیاند، هیچ خاوەن مۆلیدەیەک بۆی نییە پارە لە هاوڵاتیان کۆبکاتەوە، مەگەر ئەو کاتەی کە بە تەواوی 160 کاتژمێر کارەبای دابین کردبێت، جەختیشی کردەوە کە هەر خاوەن مۆلیدەیەک بەبێ رەچاوکردنی ئەم مەرجە پارە لە خەڵک وەربگرێت، رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە.

ئەم روونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە لە ئێستادا لە بەشێکی گەڕەکەکانی شاری هەولێر، دووبارە دەستکراوە بە کۆکردنەوەی پارەی مۆلیدە و بۆ هەر ئەمپێرێک بڕی 10 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، ئەمەش نیگەرانی لای بەشێک لە نیشتەجێبوانی ئەو گەڕەکانە دروست کردووە.

سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی دابەزینی نرخی گاز لە ئێستادا، توانراوە کاتژمێری زیاتری کارەبا بدرێتە هاوڵاتیان و پرۆسەکە بەپێی رێنماییەکان رێکدەخرێتەوە.


PM:12:41:22/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو