كه‌سێك به رووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه له قه‌زای كفری، كه‌سێك به‌سه‌ختی برینداربوو و دوای گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه و ره‌وانه‌كردنی بۆ سلێمانی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "شه‌وی رابردوو، ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب لاریدۆ له ناوشاری كفری له‌گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز پێكیاندادا، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه لێخوڕی ماتۆڕسكیله‌كه به‌سه‌ختی برینداربوو".
هاتووچۆ ده‌ڵێت: "دوای گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له قه‌زای كه‌لار، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا".
راشیگه‌یاند كه "تیمی هاتووچۆ هێڵكارییان بۆ رووداوه‌كه ئه‌نجامداوه و لێكوڵینه‌وه له شێواز و هۆكاری رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
AM:09:17:21/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت