بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆوە سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل
وێستگەنیوز –
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی بازرگانان و کاسبکارانی ئۆتۆمبێل دەرکرد و وادەی گۆڕینی مۆدێلی ساڵی بۆ هاوردەکردن دواخست.
بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە 7ـی ساڵی 2026، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی ئابی 2026 بە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم بە نووسراوی ژمارە 25151 دەرچووە، بڕیاردرا ڕێکەوتی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی ساڵ بۆ هاوردەکردن لە 1ـی ئەیلولەوە بکرێتە 1ـی تشرینی دووەم.
د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: بەهۆی بارودۆخی شەڕ لە ناوچەکە و کاریگەرییەکان لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتی، کاسبکاران و بازرگانان داوایان کردبوو کاتی زیاتریان پێ بدرێت، بۆیە دوای دیراسەکردن، وادەی گۆڕینی مۆدێل بۆ ئەمساڵ درێژکرایەوە.
بەپێی ئەم بڕیارە، بازرگانان و کاسبکارانی بواری ئۆتۆمبێل دەتوانن تاوەکو ڕێکەوتی 1ـی تشرینی دووەمی 2026، بەردەوام بن لە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 بۆ ناو هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی ناوخۆ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ڕاسپاردووە، کارئاسانی تەواو بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییە، تاوەکو ئەو بازرگانانەی ئۆتۆمبێلیان کڕیوە و بارەکانیان لە ڕێگایە، بەهۆی دواکەوتنی گەیشتنی بارەکانیانەوە تووشی زیانی دارایی نەبن.
PM:06:06:20/08/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت