لە زیندانی ئیلام سزای سێدارە بەسەر کچێکی کوردی تەمەن 20 ساڵدا جێبەجێ کرا


وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئابی 2026، لە زیندانی ناوەندیی شاری ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سزای لەسێدارەدان بەسەر کچێکی گەنجدا جێبەجێ کرا کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر کرابوو.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو کچە ناوی (دنیا محەممەدی)یە و تەمەنی 20 ساڵە، خەڵکی شاری ئەیوانە لە پارێزگای ئیلام، ناوبراو دوای دوو ساڵ مانەوە لە زیندان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەکەی بەسەردا جێبەجێ کرا.

دۆسیەی دنیا محەممەدی بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کاتێک تەمەنی تەنها 18 ساڵ بووە، بەپێی زانیارییەکان، ئامۆزایەکی چووەتە خوازبێنی، بەڵام دنیا رازی نەبووە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، دواتر لەرێگەی "حەبی برنج"ەوە ئامۆزاکەی ژەهراوی کردووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

دوای رووداوەکە، دنیا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو، ئەوەی جێگەی سەرنجە، تا ئێستا میدیا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگای دادوەری ئەو وڵاتە هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم کچەیان رانەگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش نیگەرانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزای سێدارە بەسەر گەنجان و مێرمنداڵاندا.


PM:02:42:20/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو