ئیسماعیل به‌قائی: هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم زۆر گوماناوییه
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدانه‌كه‌ی هێرشكردنه سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "هێرشه‌كه زۆر گوماناوییه".
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنای ئێرانی، هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به پێشهاتێكی زۆر گوماناوی وه‌سف كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی وریایی هه‌موو لایه‌ك بۆ "پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی دوژمنانی ئێران و عێراق و ڕێگریكردن له زیانگه‌یاندن به په‌یوه‌ندییه برایه‌تییه‌كانی نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه" كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئیسماعیل به‌قائی له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئێرنا سه‌باره‌ت به "هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان"، ئه‌و هێرشه‌ی ئیدانه كرد و به پێشهاتێكی زۆر گوماناوی وه‌سفی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته به وریایی و وردبینییه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌ختی له خواستی ئێران كرده‌وه بۆ پاراستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستانی عێراق له هه‌موو بواره‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له سه‌ر پێویستی هه‌وڵدانی هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه بۆ پووچه‌ڵكردنی "پیلانه ترسناكه‌كانی دوژمنانی ئێران و عێراق بۆ زیان گه‌یاندن به په‌یوه‌ندیی برایانه‌ی نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه".
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17-08-2026، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لایەنە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن، "لە سنووری ئێرانەوە" ئاراستە کرابوون، نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنیان لە پیرمام لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج.
PM:09:50:17/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت