عه‌باس عه‌راقچی: زانیاریم نییه هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له خاكی ئێمه‌وه كرابن
وێستگه‌نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی سه‌رسوڕمانی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه "هیچ زانیارییه‌كی له‌به‌رده‌ستدا نییه كه هێرشه‌كان له خاكی ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرابن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی ئابی 2026 فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ڕێگه‌ی درۆنی "حه‌دید-110".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*فوئاد حسێن جه‌ختی كرده‌وه كه هێرشه‌كانی پێشووی ئێران به بوونی پارت یان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه ئێرانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان پاساوی بۆ ده‌هێندرایه‌وه.
*دوایین هێرش به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ باره‌گای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته ئامانج.
*ئه‌مه‌ش وه‌كو پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیدار داده‌نرێت كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی گرژییه‌كان و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
*ئه‌و هێرشه بێ پاساوه سه‌ركۆنه ده‌كه‌م و داوای روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمیی ئێرانی له‌سه‌ر ئه‌و په‌لاماره ده‌كه‌م.
*ئه‌م جۆره كارانه په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیدارن و لێكه‌وته‌ی خراپیان ده‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
*لای خۆیه‌وه عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌رسوڕمانی خۆی له روودانی هێرشێكی له‌و شێوه‌یه ده‌ربڕی.
*عه‌راقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هیچ زانیارییه‌كی له‌به‌رده‌ستدا نییه كه هێرشه‌كان له خاكی ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرابن.
عه‌راقچی جه‌ختی كرده‌وه كه هیچ پاساوێك بۆ كارێكی له‌و شێوه‌یه نییه، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنی و پته‌وانه‌ی حكومه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه هه‌یه‌تی.
*فوئاد حسێن داوای له لایه‌نی ئێرانی كرد هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی هه‌بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كه و ئه‌و لایه‌ن یان هۆكارانه‌ی له پشتیه‌وه وه‌ستاون.
عه‌راقچی ره‌تكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر كارێك كه ببێته هۆی هه‌ڵگیرساندنی گرژی و تێكدانی سه‌قامگیری دووپاتكرده‌وه.
*وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڵێنی دا به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه ده‌ربكه‌ن.
PM:09:25:17/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت