نه‌وال موسه‌وی: ئێران پێشێلكارییه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیداری به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراقی رایگه‌یاند كه ئێران پێشێلكارییه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیداری به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.
نه‌وال موسه‌وی، شرۆڤه‌كاری سیاسی عێراقی به وێستگه‌نیوزی وت كه "هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشێلكاریه‌كی زۆر گه‌وره و مه‌ترسیداره".
وتیشی: "هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌كه‌م هێرشی ئێران نییه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مجاره‌یان به پێشێلكاریه‌كی گه‌وره‌ی بنه‌ماكانی پێكدادان داده‌نرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هێرشه‌كه ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره كه هاوكاته له‌گه‌ڵ جمووجوڵه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌ڵوێستێكی ته‌ماوی چاوه‌ڕوانمان ده‌كات بۆ پاشه‌ڕۆژی په‌یوه‌ندییه‌كان و چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران".
نه‌وال موسه‌وی راشیگه‌یاند "ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئێران هه‌لی هاوكاری قه‌تیس ده‌كات و بارودۆخه سیاسی و ئابوورییه‌كان قه‌یراناوی ده‌كات".
PM:08:43:17/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت