زه‌یدی بڕیاری دا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی پێكبهێنرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بڕیاری دا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی پێكبهێنرێت و داواشیكرد به زووترین كات ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌ندرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی سه‌رۆكی حكومه‌ت و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان رێنمایی دا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنرێت بۆ ئاشكراكردنی سه‌رچاوه و پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌و هێرشه‌ی كه نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شوێنی نیشته‌جێبوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌رێمی له هه‌ولێر كرده ئامانج.
*رێنماییشی كرد كه به زووترین كات ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌ندرێت، و بارودۆخه‌كانی ده‌وروبه‌ری هێرشه‌كه و ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن ئاشكرا بكرێن.
PM:08:18:17/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت