پۆلیسی سلێمانی وردەکاری رووداوێکی کوشتنی لەسەر شەقامی 60 مەتری ئاشکرا کرد
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو نزیک کاتژمێر 10:00، ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی رووداوێکی تەقەکردن لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود (ناسراو بە 60 مەتری)، کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو هاوڵاتییەی بووەتە قوربانی ناوی (چۆمان عوسمان حوسێن)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1981ـە. دەستبەجێ دوای رووداوەکە مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و رێکارە یاساییەکانیان دەستپێکردووە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەر بڕیاری دادوەر پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ریکخراوە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لە گەڕانی چڕدان بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوەکە و رادەستکردنیان بە یاسا.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیانی شارەکە کە هیچ تۆمەتبارێک لە لێپرسینەوەی یاسایی و دادگا رزگاری نابێت.
AM:08:47:17/08/2026
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت