ئه‌حمه‌د كانی: كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی دوور له چاوی میدیاكان به‌رده‌وامه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوور له چاوی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن و له رۆژانی داهاتوودا خه‌ڵكی كوردستان (مژده‌ی خۆش) ده‌بیستن و كۆبوونه‌وه‌ی ئاستی باڵاش ده‌بینین، ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌كانی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ ره‌فتار ناكه‌ین".
ئه‌حمه‌د كانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رووداو رایگه‌یاند:
*پارتی هه‌نگاوی كرداریی ناوه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی.
*دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، هه‌وڵه‌كان ده‌ستیان پێكردووه و ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌به‌رچاوی راگه‌یاندنه‌كان نییه.
*به نهێنی هێشتنه‌وه‌ی گفتوگۆكان، كارێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه بچێته پێش.
*له رابردوودا زۆر جار قسه‌وباسی نێومیدیاكان دوای كۆبوونه‌وه‌كان، كاریگه‌ریی نه‌رێنییان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كان هه‌بووه.
*پشتیوان به خودا له رۆژانی داهاتوودا خه‌ڵكی كوردستان (مژده‌ی خۆش) ده‌بیستن و كۆبوونه‌وه‌ی ئاستی باڵاش ده‌بینین."
* پارتی هێڵی سووری له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه، به‌ڵام یه‌كێتی به هاوبه‌شێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌بینێت.
*ئێمه و یه‌كێتی ته‌واوكه‌ری یه‌كترین. زیاتر له جارێك جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه كه به‌دیلی یه‌كێتی لای ئێمه هه‌ر یه‌كێتییه.به‌ڵام ئه‌وه مانای گفتوگۆنه‌كردن نییه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه.
*رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ، روون نییه و له كه‌شێكی شه‌فافدا نه‌كراوه، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه ره‌فتار ناكه‌ین.
PM:11:40:16/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت