نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رتاشه‌كانی شاری سلێمانی داواكاره كاتی كاركردنی سه‌رتاشخانه‌كان رێكبخرێت
وێستگه‌نیوز –
نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رتاشه‌كانی شاری سلێمانی به فه‌رمی داوا له لیژنه‌كانی چاودێریی بازاڕی سه‌ر به قائیمقامی سلێمانی ده‌كه‌ن كاتژمێر (8:00)ی شه‌و وه‌ك كاتی داخستنی سەرتاشخانەکان و ناساندنی وه‌ك یاسایه‌كی سه‌رتاسه‌ری بۆ ته‌واوی شاری سلێمانی دیاری بكرێت، دەشڵێن: "دەمانەوێت لە کاتژمێر 8ی بەیانی دووکان بکەینەوە و دوای کاتژمێر 8ی شەو دووکان دابخرێت و دوای ئەو کاتە هەر دووکانێ بیکاتەوە لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتەوە 500 هەزار دینار غەرامە بکرێت و گەر دووبارەی کردەوە بڕی سزاکەی زیاد بکرێت و داشبخرێت".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسته‌ی قائیمقامی سلێمانی/ لیژنه‌كانی چاودێریی بازاڕ كراوه، نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رتاشه‌كانی شاری سلێمانی رایانگه‌یاند كه "ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك له سه‌رتاش و كاسبكارانی شاری سلێمانی، ئه‌م داواكارییه ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به دیاریكردنی كاتی كۆتاییهاتنی كاركردنی سه‌رتاشخانه‌كان.
نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رتاشه‌كانی شاری سلێمانی ده‌ڵێت: "بۆ نموونه: دیاریكردنی كاتژمێر (8:00)ی شه‌و وه‌ك كاتی داخستن و ناساندنی وه‌ك یاسایه‌كی سه‌رتاسه‌ری بۆ ته‌واوی شاری سلێمانی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "رێكخستنی كاتی كاركردن ده‌بێته هۆی:
1- پاراستنی ته‌ندروستی و مافی حهسانهوهیكاسبكاران: بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رتاشه‌كان بتوانن دوای ڕۆژێكی درێژ له كاركردن، كاتی پێویست بۆ ته‌ندروستیی خۆیان و ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری خێزانه‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن.
2-. ڕێگریكردن له كێبڕكێی نادروست: كاتێك یاساكه بۆ هه‌مووان یه‌ك بێت، هیچ خاوه‌نكارێك له‌به‌ر ململانێی بازاڕدا ناچار نابێت تا دره‌نگانی شه‌و بێبه‌ش بێت له پشوو.
3. ڕێكخستنی سیسته‌می بازاڕ: ئه‌زموونی ناوچه‌كانی تر و وڵاتانی پێشكه‌وتوو سه‌لماندوویه‌تی كه ڕێكخستنی كات، كڕیار ڕاده‌هێنێت له كاتی دیاریكراودا سه‌ردان بكات بێ ئه‌وه‌ی ئیشی كه‌س په‌ك بكه‌وێت.
نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رتاشه‌كانی شاری سلێمانی داوا له قائیمقامی سلێمانی ده‌كه‌ن، "بڕیاری پێویست له‌سه‌ر ئه‌م خواسته پیشه‌ییه‌ی ئێمه بده‌ن، تاوه‌كو هه‌مووان هاوشێوه‌ی پیشه‌كانی تر شه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه لای ئازیزانیان".
PM:05:07:16/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت