یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پارتی کرد: ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە


وێستگەنیوز ـ

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو حزبە کرد.


ئەمڕۆ شەممە 15ـەی ئابی 2026، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد.

لە پەیامەکەی یەکێتیدا هاتووە: ئومێدەوارین خەباتی هەموو لایەک ئامانجە نەتەوەیی و دیموکراسییەکان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی ڕووی لە کوردستان و ناوچەکەمان کردووە.

هەر لەو پەیامەدا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختی لە "پایەدارکردن و ڕاستکردنەوەی بەرپرسیارانەی ڕێڕەوی ئەزموونەکەمان" کردووەتەوە وەک هەنگاوێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکانی ئێستا.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە 16ی ئابی 1946 دامەزراوە و سبەینێ یادی 80 ساڵەی تەمەنی ئەو حزبەیە.


PM:08:57:15/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت