ئیسماعیل بەقایی: سیاسەتی ئەمریکا تووشی تەنگژەی درۆکردن بووە


وێستگەنیوز-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشێکی توند دەکاتە سەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا و رایدەگەیەنێت، واشنتۆن بەهۆی پشتپەستنی زۆر بە درۆ، گەیشتووەتە بارودۆخێک کە توانای جیاکردنەوەی راستی لە درۆی نەماوە.


ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بڵاوکراوەیەکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس، رەخنەی لە ئەمریکا گرت و بۆ وەسفکردنی دۆخی ئێستای سیاسەتی ئەو وڵاتە پەنای بۆ رۆمانی "براکانی کارامازۆڤ"ی دۆستۆیڤسکی برد، بەقایی نووسیویەتی: "ئەو کەسەی درۆ لەگەڵ خۆی دەکات و بڕوا بە درۆکانی خۆی دەکات، لە کۆتاییدا دەگاتە خاڵێک کە چیتر جیاوازی ناکات لە نێوان راستی و درۆدا، چ لە ناخی خۆیدا بێت یان لە جیهانی دەوروبەریدا، بەوەش هەموو رێزێک بۆ خۆی و بۆ کەسانی دیکەش لەدەست دەدات".

وتەبێژی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە روداوێکی ئەمنی و دیپلۆماسی کرد و رایگەیاند، لە کاتی دوایین هێرشدا کە کرایە سەر ناوچەی زاحییە، دانوستانەکانیان راگرتووە و هەڕەشەی توندیان کردووە کە لە "قەوارەی سەیۆنیست" و تەواوی ناوچەکە دەدەن ئەگەر وەڵامیان بدرێتەوە، بەقایی دەڵێت: "ئەنجامەکە ئەوە بوو کە لە هەمان شەودا گەمارۆکەیان هەڵگرت، لەکاتێکدا بڕیار وابوو دوای 30 رۆژ بکرێتەوە".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەقایی باسی لە روبەڕوبوونەوەیەکی پێشووتری نێوان تاران و دۆناڵد ترەمپ کرد و وتی: "کاتێک ترەمپ لە تویتێکدا ئیدیعایەکی هەڵەی سەبارەت بە گەرووی هورمز بڵاوکردەوە، رامگەیاند ئەگەر ئەو ئیدیعایە راست نەکرێتەوە هێرش ئەنجام دەدەین، بۆیە ترەمپ ناچار بوو بڵاوکراوەکەی راست بکاتەوە"، وتەبێژەکەی ئێران ئەو جۆرە رەفتارانەی بە "تێکۆشان لە دانوستاندا" ناوبرد.


PM:12:10:15/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو