جەمال کۆچەر هۆکاری واژۆنەکردنی بۆ داواکاریی زیادکردنی بەشە بەنزینی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد


وێستگەنیوز ـ

دکتۆر جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق هۆکاری واژۆنەکردنی بۆ داواکاریی زیادکردنی بەشە بەنزینی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و هێرش دەکاتە سەر ئەو نرخەی کە بەنزینەکەی پێ دەفرۆشرێت.


جەمال کۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هاوکێشەیەی ئێستا هەیە سەقەتە و نە عەقڵ و نە ویژدان قبووڵی ناکەن، ئاماژەی بەوەش کرد چوار پرسیاری بێ وەڵامی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە:

- ئەگەر وەزیری نەوت دەڵێت 50 هەزار بەرمیل بەسە، بۆچی داوای زیاتر دەکرێت؟

- بۆچی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بەنزین بە 450 دینارە، بەڵام لە هەرێم بە هەمان تێچوو بە 750 دینار دەفرۆشرێت؟

- ئەگەر بەشە بەنزینەکە زیاد بکرێت، ئایا بە 450 دینار دەدرێتە هاوڵاتییان یان هەر بە 750 دینار؟

- کێ تێچووەکەی دەدات؟ ئەگەر حکومەتی عێراق دەیدات، بۆچی لە هەرێم بەو نرخە گرانە بە خەڵک دەفرۆشرێتەوە؟

ئەو پەرلەمانتارە جەخت دەکاتەوە و دەڵێت: من واژۆم نەکرد بۆ ئەوەی نەبمە بەشێک لە غەدرکردن لە خەڵک، ئەگەر ڕاست دەکەن با بۆ یەک هەفتە بەنزین بە 450 دینار بدەنە هاوڵاتییان تا ڕاستییەکان دەربکەون.

دەشڵێت: بەم شێوەیە بێت، ئەگەر هەموو پەرلەمانتارانی عێراقیش واژوو بکەن، من بە هیچ شێوەیەک واژوو ناکەم.


PM:10:34:14/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو